گرنگ

عێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داوایەك ئاراستەی توركیا دەكات


 
عێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داوایەك ئاراستەی توركیا دەكات
بوار، بەغدا
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان داوایەكی ئاراستەی توركیا كردو دەیەوێت لەو رێگەیەشەوە فشارەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان زیاتر بكات.
لەو چوارچێوەیە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ عەلی رەزا كۆنای باڵیۆزی توركیا لە عێراق كۆبوونەوەی كردووەو جگە لە داواكاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیاوە، وەزیری نەوتی عێراق جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری نەوتی عێراق باسی لە زیادكردنی هەناردەكردنی نەوتی عێراق كردووە لەرێگای بەندەری جیهانی توركی‌و چارەسەری كێشە یاساییەكان‌و پرۆژەو رێككەوتنی نوێ كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color