گرنگ

لیژنەی لێکۆڵینەوە لەداهات و خەرجی سلێمانی پێکهێنرا


 
لیژنەی لێکۆڵینەوە لەداهات و خەرجی سلێمانی پێکهێنرا
بوار، هەولێر
وەزیری دارایی و ئابووری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین پێکهێنا.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و ئابووری لیژنەیەکی پێکهێنا لە داهات و خەرجی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان.
لە فرمانەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، له‌ژێر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 16ی ئایاری 2022، تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان له‌ پارێزگامانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون له‌و بابه‌ته‌ و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت، پێویستیشه‌ له‌سه‌ر گشت دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت هاوكاریی ته‌واوی لیژنه‌كه‌ بكه‌ن و داتا و زانیاریی پێویست بخه‌نه‌ به‌رده‌ست.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color