گرنگ

دوو هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەرەو تەقینەوە دەبات


 
دوو هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەرەو تەقینەوە دەبات
حکومەتی عێڕاق، پێشمەرگە بە داگیرکردنی بیرە نەوتەکانی گوندی لهێبان تۆمەتبار دەکات
بوار: تایبەت
ئەو كێشانەی بەم دوایانە لەسەر چەند بیرێكی نەوت لەنێوان هەولێرو بەغدا دروست بووە، رێژەی بەرهەمهێنان لێیان 2 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەو بیرە نەوتانەی كۆمپانیای نەوتی باكووری سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەوێت گوندی لهێبان، لە نزیك بیرە نەوتەكانی خورمەڵە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بیرە نەوتەكانی ئەو گوندە پێشتر بە دەست چەكدارانی داعشەوە بوو، دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە چوونە ئەو گوندەوە، كۆمپانیای كار تیمی بردووەتە بیرە نەوتەكان‌و دەستی بە وەبەرهێنانی نەوت تێیاندا كردووە، كە ژمارەی بیرە نەوتەكان 10 بیرە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئەو بیرانە بەهۆی كۆنییانەوە، زۆرێكیان توانای بەرهەمهێنانی نەوتیان نەماوەو تەنیا دوو بیریان نەبێت، رۆژانە دوو هەزار بەرمیل نەوتی لێبەرهەمدەهێنرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color