وهزیری دارایی بەڕێوەبەری بانکێکی لەپۆستەکەی دورخستەوە
بوار، سلێمانی
ئاوات شێخ جەناب وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێم بهڕێوهبهری بانكی تانجەرۆی له سلێمانی لە کارەکەی دورخستەوە.
دوای ئەوەی ڕۆژی (20/3/2022) دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لەبەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا، وەزیری دارایی بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە پێکبهێندرێتو بۆ ئەو مەبەستەش راپۆرتی كۆتایی لیژنەكە خراوەتە بەردەست وەزیری دارایی.
لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی كارەكانی لیژنەكە، وەزیری دارایی بەنووسراوێك بڕیارێكی دەركردووەو رایگەیاندووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بەدەستلەکارپێکێشانەوەی (روقیە عومەر سەعید) بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بەڕێوەبەری بانکەکە".
دوای بڕیارەكەش، رۆژی دوو شەممە 23 ئایار ڕوقیە سەعید بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ لەگروپێکی تایبەت بەبانکەکان نامەی ماڵئاوایی نووسیوەو تێدا وتوویەتی: بۆ سەرجەم هاوپیشەکانم لەهەمو بانکەکان، من خواحافیزی لەم گروپە دەکەمو سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەم بەهۆی لاچونم لەپۆستی بەڕێوبەر بەفەرمانی بەڕێز جەنابی وەزیر کە سەحب یەد کرابوم و درێژە بەکاری وەزیفی خۆم دەدەم لەیەکێک لەبانکەکان.