گرنگ

وەفدەکەی پارتی لەتاران، وەعدی چی بە ئێرانییەکان داوە؟


 
وەفدەکەی پارتی لەتاران، وەعدی چی بە ئێرانییەکان داوە؟
وردەکاری سەردانەکەی وەفدی پارتی بۆ تاران
بوار، تایبەت
پارتی دیموكراتی كوردستان بەڵێنی سنوورداركردنی جموجوڵی هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی بە ئێران لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەو شاندەی پارتی دیموكرات بەسەرۆكایەتی رێبەر ئەحمەد لە چەند رۆژی رابردوو چووەتە تاران، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك بووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان یەكێك لە پرسەكان بابەتی جموجوڵی هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان، كە ئەوە ئێرانی نیگەران كردووەو بەردەوام لەو بارەوە تاران هۆشداری بە هەولێر داوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لەو سەردانەدا رێبەر ئەحمەد بەڵێنی بە بەرپرسانی ئێرانی داوە، بە تەواوی كار بۆ ئەوە دەكەن، جموجوڵی هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆنتڕۆڵ بكەن، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكان.
بوار ئەوەشی زانیوە، لە بەرانبەر ئەوەدا شاندەكەی پارتی داوایان كردووە، لایەنی ئێرانیش كۆتایی بهێنێت بەهێرش‌و بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەوە زیانی بۆ ئاسایشی نێوان هەردوولا هەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color