لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم سەلاحەدین بەهادین داوایەکی لە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کرد
ئەمرۆ سێ شەممە، شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین لەگەڵ جاسم محمد عەبود سەرۆکی دادگای فیدرالی کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆبونەوەکە، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، جەختیان کردەوە لەوەی پاراستنی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم ئەرکێکی تری گرنگی دادگایە کە دەبێ زامنی هەموو مافەکان بکات .
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکە هاتووە، هەردوولا کۆک بوون کە دەبێ مافە دەستورییەکانی خەڵکی عێراق و کوردستان پارێزراو بێ.