گرنگ

بەفەرمانی دەزگای هەواڵگری ئێران، دژە تیرۆری یەکێتی هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی بازرگانێک


 
بەفەرمانی دەزگای هەواڵگری ئێران، دژە تیرۆری یەکێتی هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی بازرگانێک
بوار، تایبەت
ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزی دژەتیرۆری یەکێتی، بەفەرمانی ڕاستەوخۆی دەزگای هەواڵگری ئێران، لە شارۆچکەی قەڵادزێ ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی بازرگانێك بەناوی (مەسعود وەرتێ) .
بەپێی زانیارییە تایبەتیەکانی بوار، ئێران دەیەوێت سەرچاوەی دارایی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات وشک بکات، لە یەکەم هەنگاویش دژە تیرۆری یەکێتی، لە شارۆچکەی قەڵادزێ ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی بازرگانێك بەناوی (مەسعود وەرتێ)، کە بەیەکێک لە سەرچاوەکانی دارایی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەژمار دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی بوار، هێزەکەی دژەتیرۆر نەیتوانییوە مەسعو وەرتێ دەستگیر بکەن، پێش هاتنی هێزە زانیاریی هەبووە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵی و خۆی دەربازکردووە.
لە ئێستاشدا، هێزەکەی دژە تیرۆریی یەکێتی، دەستیگرتووە بەسەر، موڵک و ماڵی ئەو بازرگانە..
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color