گرنگ

لاهور شێخ جەنگی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی دەستپێکرد


 
لاهور شێخ جەنگی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی دەستپێکرد
لاهور شێخ جەنگی، لەڕێگەی بەغدا سکاڵای یاسایی لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماردەکات
دادگا دەتوانێت دەسەڵاتەکان بۆ لاهور شێخ جەنگی بگەڕێنێتەوە؟
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، لاهور شێخ جەنگی سکاڵای یاسایی لەسەر هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی تۆمارکردووە و تۆمەتباریان دەکات بەپێشلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
لاهور شێخ جەنگی لە سکاڵاکانی باسی ئەوەی کردووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، ئەو هاوسەرۆکی حیزبە، بەڵام بەزەبری هێز ڕێگەی پێ نادەن مومارەسەی دەسەڵاتەکانی بکات.
لاهور شێخ جەنگی، لەسکاڵا یاساییەکەیدا داوای لە دادگا کردووە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی.
بەپێی زانیارییەکانی بوار ئامانجی لاهور شێخ جەنگی ئەوەیە کە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی بە نایاسایی بناسێنێت و هەوڵ بدات لەڕێگەی دادگاوە بگەڕێتەوە ناو یەکێتی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color