گرنگ

لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو 36 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون


 
لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو 36 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون
23 ملیار دینار لەخەرجی موچە زیادی کردووە
بوار، تایبەت
لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، ٣٦ هەزار فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەیەکی یاسایی خانەنشین بوون. لەماوەی ئەو هەشت ساڵەشدا، پلە بەرزکردنەوەی بەشێکی زۆری فەمانبەران ڕاگیراوە، کەچی ٢٣ ملیار دینار خەرجی مووچەی فەرمانبەران زیادی کردووە.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بەبوار نیوزی ڕاگەیاند "لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا 36 هەزار فەرمانبەری حکومەتی هەرێم خانەنیش بوون".
بەرێوەبەری خانەنیشینی هەرێم ئەوەشی وت کە ساڵانە لەنێوانی 4 هەزار بۆ 5 هەزار فەرمانبەر لە هەرێم خانەنشین دەبن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر خانەنشین بووە، بەڵام پێداویستی موچەی هەرێم لە 897 ملیار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 920 ملیار دینار.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color