گرنگ

مەسرور بارزانی، دەیەوێت سەرۆکی حکومەت نوێنەرایەتی هەرێم بکات لە کۆنگرەو کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان


 
مەسرور بارزانی، دەیەوێت سەرۆکی حکومەت نوێنەرایەتی هەرێم بکات لە کۆنگرەو کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان
بوار، تایبەت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەیەوێت، خۆی نوێنەرایەتی هەرێم بکات لە کۆنگرە و کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان.
لە ماوەی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم چەند سەردانێکی ئەنجامدا بۆ هەر یەک لە وڵاتانی تورکیاو ئیمارات و قەتەرو بەریتانیا. بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئامانجی مەسرور بارزانی لەو سەردانانە ئەوە بووە کە بتوانێت خودی خۆی لای وڵاتانی بیانی نوێنەرایەتی هەرێم بکات نەک سەرۆکی هەرێم.
لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا، مەسرور بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات لە وڵاتی سویسڕا. ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکی هەرێمیش ئەوەی ڕاگەیاند کە سەرۆکی هەرێم بانگهێشت کراوە بۆ کۆڕبەندی داڤۆس، بەڵام نێچیرڤان بارزانی لەبری داڤۆس سەردانی سلێمانی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەشدارینەکردنی نێچیرڤان بارزانی لەکۆڕبەندی داڤۆس پەیوەندی بەپێداگرییەکانی مەسرور بارزانییەوە هەبووە کە ویستویەتی خودی خۆی نوێنەرایەتی هەرێم بکات لەو کۆڕبەندە جیهانییەو چەند دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان ئەنجام بدات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color