گرنگ

وەزیری تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان: داواكاری دامەزراندنمان بۆ بەرز مەكەنەوە


 
وەزیری تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان: داواكاری دامەزراندنمان بۆ بەرز مەكەنەوە
وەزیری تەندروستی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران: بفەرموون بە دامەزراندنی 147 كارمەندی تەندروستی بۆ پارێزگای دهۆك
بوار، تایبەت
گردبوونەوەی كارمەندانی تەندروستی خۆبەخش بەهۆكاری جیاوازیكردن لە دامەزراندنە، كاتێك دەبینن، وەزیرەكەیان 147 كارمەندی تەندروستی دامەزراندووە.
147 كارمەند بە نوسراوێكی نهێنی سامان حسێن بەررزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دامەزراون، لەكاتێكدا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دامەزراندن لە كۆتایی ساڵی 2020 بۆ كارمەندانی خۆبەخش ڕاگیراوە.
بەپێی گشتاندنێكی وەزاروتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 17شوباتی2022، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و شاری كۆیە نێردراوە، تێیایدا هاتووە، جەخت لە گشتاندنمان ژمارە 13678 لە 26/11/2020 دەكەینەوە، سەبارەت بە ڕاگرتنی كاركردنی كارمەندانی تەندروستی خۆبەخش، وە بە هیچ شێوەیەك نوسراومان بۆ بەرز نەكەنەوە بۆئەم مەبەستە.
بەنوسراوی بەڕێوەبەری گشتی بودجە كە 26/1/2022، كە واژووی پەروین محەمەد نوری لەسەرە،‌ ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی كراوە بەناونیشانی دامەزراندن بە گرێبەست. ئاماژە بەدامەزراندنی كەسێك كراوە، كە‌ دەرچووی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشكی بەشێوەی گرێبەست و بەموچەی پێنج سەد هەزار دینار، لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی تا 31/12/2022 لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی .
هەر دوای دوو مانگ لە دەرچوونی ئەو گشتاندنە لە 19ی نیسانی 2022، بەنوسراوێكی سامان حسێن، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان،كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی دیوانی كردووە بەناونیشانی دامەزراندن بە گرێبەست، تێدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك داوای دامەزراندنی 147 فەرمانبەر دەكات،كە لە لیستی هاوپێچ ناو وناونیشانیان دیاریكراوە بەشێوەی گرێبەست، كە پێشتر لەسەر گرێبەستی كۆمپانیاكانی پشكنین داهاتی 10%ی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن بووە و لەبەر ئەوەی ئەم داهاتە لە 1/6/2021 ڕاگیراوە، بفەرموون بەڕەزامەندی بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست .
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color