گرنگ

گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، قوتابخانەیەکی سەرەتایی کردە قەسابخانە


 
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، قوتابخانەیەکی سەرەتایی کردە قەسابخانە
بوار
دوێنێ سێشەممە 24ـی ئایاری لە قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب لە شارۆچکەی یوڤاڵدی ویلایەتی تەکساس، چەکدارێکی تەمەن 18 ساڵ تەقەی لە مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەکە كردووە.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەمریکا، بکوژەکە پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچێت تەقەی لە داپیرەی کردووە و تاكو ئێستا 19 قوتابی منداڵ و دوو كەسی گەورەساڵ كوژراون، دواتر خۆشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژراوە.
ئەمە سێییەم حاڵەتی تەقەکردنە لە قوتابخانەکانی ئەمەریکادا لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو، کوشندەترین تەقەکردن لە مانگی دوانزەی ساڵی 2020 دا بوو کاتێک چەکدارێک 26 کەسی لە قوتابخانەی سەرەتایی ساندی هووکی ویلایەتی کۆنێتیکێت کوشت
هەروەها لە 2018 دا خوێندکارێک لە قوتابخانەیەكی ئامادەیی مارجۆری ستۆنمان دۆگلاس لە پارکلاندی ویلایەتی فلۆریدا 17 خوێندکار و مامۆستایەکی کوشت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color