حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایى به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم ده‌دات
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم پابه‌ندى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق نابن
بوار، تایبه‌ت
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى بواری دۆزینه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه پابه‌ندى نوسراوێکی وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بن له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگا فێدراڵى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، رۆژى 8ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق نوسراوێكى له باره‌ى جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى بڕیارى 15 شوباتى دادگاى فیدڕاڵى ئاڕاسته‌ى چوار كۆمپانیاى بوارى دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، سه‌رجه‌م كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاره‌كانیان دڵنیاییان پێدراوه و دواى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیش پابه‌ندبوونیان به ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم دووپاتكردۆته‌وه و ره‌تیانكردۆته‌وه نوسراوى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق جێبه‌جێبكه‌ن.