حكومه‌تى هه‌رێم: راده‌ستكردنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان هێڵی سووره
”راده‌ستنه‌كردن، یان خاپووركردنى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه”
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌سه‌ر راده‌ستكردنى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ئه‌وه بووه كه شه‌ڕ رووده‌دات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى ده‌ستكردن به هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى له‌باره‌ى نا ده‌ستووریبوونى فرۆشتنى غاز و نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ئاراده‌یه، به‌ڵام په‌یامى حكومه‌تى كوردستان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌بووە كه له ئه‌گه‌رى گرتنه‌به‌رى هه‌ر هه‌نگاوێكى له‌م جۆره به ماناى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ و جه‌نگ دێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سووره لەسەر ڕادەستنەکردنی دۆسیەی نەوت و هەرێم ئاماده نییە هیچ كێڵه‌گه‌یه‌كى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن و له ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازیش له لایه‌ن به‌غداوه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بووە كه كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌و هیچ كێڵگه‌یه‌كى دیكه ناكه‌وێته ده‌ست به‌غدا مه‌گه‌ر به خاپوور كراوى نه‌بێت.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى راده‌ستكردنى دۆسیه‌ى نه‌وت، نوێنه‌ر و كونسڵخانه‌و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكاو به‌شێك له وڵاتانی له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه کە نه پابه‌ندى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕالى ده‌بن و نه قبوڵیشیانه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت گفتووگۆ بكه‌ن.