گرنگ

مەسعود بارزانی بەشداری كۆبوونەوەكەی جەنین پلاستخارت ناكات


 
مەسعود بارزانی بەشداری كۆبوونەوەكەی جەنین پلاستخارت ناكات
سبەی کۆبونەوەکە بەڕێوەدەچێت
بوار، هەولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاستی باڵا بەشداری كۆبوونەوەكەی جەنین پلاستخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق ناكات، كە بڕیارە سبەی پێنج شەممە 26ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی بانگهێشتی كۆبوونەوەكە كراوە، بەڵام ناوبراو بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە ناكات.
لە جێگەی مەسعود بارزانی، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات بەشداری كۆبوونەوەكە جەنین پلاستخارت دەكات.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كۆبوونەوەكە زیاتر راوێژكارییەو هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تێدا نادرێت‌و نوێنەری سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان زیاتر دەیەوێت رای ئەو لایەنانە بزانێت لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color