گرنگ

قوباد تاڵەبانی، بەرپرسی نوسینگەکەی خۆی دەکات بەچاودێر بەسەر دەزگای زانیارییەوە


 
قوباد تاڵەبانی، بەرپرسی نوسینگەکەی خۆی دەکات بەچاودێر بەسەر دەزگای زانیارییەوە
قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی دەزگای زانیاری:
لەمەودوا خۆم سەرپەرشتی کارەکانی دەزگای زانیاری دەکەم
بوار، تایبەت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ٢٣ی ئایار، سەردانی دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، قوباد تاڵەبانی لەسەردانەکەیدا بۆ دەزگای زانیاری دکتۆر یوسف گۆرانی لەگەڵ خۆی بردووە وەک پەیامێک بۆ جەلال شێخ ناجی کە بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی کراوەتە بەرپرسی ئەو دەزگایە. قوباد تاڵەبانی پێشتر هەوڵیدا د. یوسف گۆران، لەشوێنی جەلال شێخ ناجی بکرێت بە بەرپرسی ئەو دەزگایە، بەڵام لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ئەو پێشنیارەی قوباد تاڵەبانی ڕەتکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، قوباد تاڵەبانی لەسەردانەکەیدا بۆ دەزگای زانیاری بەبەرپرسی ئەو دەزگایەی ڕاگەیاندووە لەمەودوا خودی خۆی سەرپەرشتی دەزگای زانیاری دەکات و هاوکاری تەواوی دەزگاکە دەکات بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
بوار زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی بە جەلال شێخ ناجی وتووە لەمەو دوا د. یوسف نوێنەری من دەبێت لە دەزگای زانیاری بۆ چاودێریکردنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دەزگای زانیاری.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، دانانی د. یوسف گۆران وەک چاودێر لەو دەزگایە لەچوار چێوەی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەستیارترین دەزگای ئەمنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەداهاتوویەکی نزیکدا، یوسف گۆران بەشێوەیەکی فەڕمی بکرێت بە بەرپرسی دەزگای زانیاری.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color