گرنگ

هۆشداری لە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی دەدرێت


 
هۆشداری لە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی دەدرێت
بوار، بەغدا
سەرچاوەیەكی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریدا لە دابەزینی بەهای دیناری عێراق، ئەوەش لە ئەگەری پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەدەغەكردنی مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل؟
سەرچاوەكە لەمیانی لێدوانێكی باسی لەوە كردووە، كە یاسای قەدەغەكردنی مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل، ئەگەر پەسەندبكرێت وا دەكات، عێراق نەتوانێت مامەڵە لەگەڵ چەندیك كۆمپانیای گەورەی جیهانی بواری نەوت بكات.
سەرچاوەكە جەختیكردووەتەوە، هەر دوای پەسەندكردنی یاساكە، چەندین كۆمپانیای نەوتی هەیە دەبێت لەعێراق نەمێنن، ئەوەش وادەكات بەرهەمی نەوتی عێراق كەمبكات‌و بە كەمبوونەوەی ئەو بەرهەمەش راستەوخۆ داهاتی نەوت كەمدەكات.
بەقسەی سەرچاوەكە، ئەمە مەترسی لەسەر بەهای دیناری عێراق لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دەبێت، كە ئەوەش دەبێت هۆی داتەپینی ئابووری عێراق بەتەواوی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color