گرنگ

ئەمساڵ، ئێران چەند قەزایەکی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوی قەیرانی ئاو دەکات


 
ئەمساڵ، ئێران چەند قەزایەکی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوی قەیرانی ئاو دەکات
بوار، تایبه‌ت
له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى به‌غداو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا له‌سه‌ر پرسى كێشه‌ى ئاو له‌گه‌ڵ ئێران به‌غدا په‌نا بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ببات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌و كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌ى كه‌ له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو له‌ به‌غدا له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق و وه‌زیرى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا به‌ڕێوده‌چوو، حكومه‌تى عیراق لیژنه‌یه‌كى بۆ دانووستاندن له‌سه‌ر پرسى ئاو له‌گه‌ڵ ئێران دروستكردووە، به‌ڵام ئێران به‌ بیانوونى كێشه‌ى ئاو نایه‌ته‌ ژێربارى گفتووگۆكردن.
بوار زانیویه‌تى، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا باسله‌وه‌كراوه‌ وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق و حكومه‌تى به‌غداو هه‌رێم ناڕه‌زایى عێراق له‌سه‌ر پرسى ئاو بگه‌یه‌ننه‌ نوێنه‌رى وڵاتان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌خشه‌ رێگاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دیارده‌ى وشكه‌ ساڵى بۆ ئه‌مساڵ په‌سه‌ندكراوه‌و بڕیاریشدراوه‌ به‌ دروستكردنى چه‌ند به‌نداوێكى گرینگ و ستراتیژى وه‌ك پێویستییه‌كى به‌ په‌له‌.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەگەر عێراق و ئێران، لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئاو نەگەنە ڕێککەوتن ئەوە کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند قەزایەکی سنوری ئیدارەی هەڵەبجەو قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین دروست دەکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color