گرنگ

هەوڵێكی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی سوپای توركیا لەخاكی هەرێم


 
هەوڵێكی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی سوپای توركیا لەخاكی هەرێم
بوار: بەغدا
لە پەرلەمانی عێراق دەست بە هەوڵێكی نوێ‌ كراوە، ئەوەش بۆ دەركردنی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، چەند پەرلەمانتارێكی عێراقی دەستیان بە كۆكردنەوەی واژووكردووە، ئەوەش لەپێناوی ئامادەكردنی پرۆژەیاسایەك، كە ناوەڕۆكەكەی تایبەت دەبێت بە دەركردنی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو پەرلەمانتارانە واژووی پێویستیان كۆكردووەتەوەو دەیانەوێت لەماوەیەكی كەمیشدا، پرۆژەكە ئامادە بكەن‌و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت‌و دواتر پەسەند بكرێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ناوەڕۆكی پرۆژەكە بەشێوەیەك دەبێت، كە نابێت هیچ بنكەیەكی سەربازی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ‌و ناوچەكانی تری عێراق هەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color