گرنگ

داهاتی نەوتی عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاند


 
داهاتی نەوتی عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
بوار، بەغدا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسان، 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، كۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی چوار (101) ملیۆن (390) هەزارو (662) بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
هەروەها رایگەیاندووە، داهاتی ئەو بڕە نەوتە (10) ملیارو (609 ) ملیۆن (252) هەزار دۆلار بووە، كە هەر بەرمیلێك نەوتی بە (104.637) دۆلار فرۆشتووە.
عێراق لەمانگی نیساندا (98) ملیۆن (100) هەزار (42) بەرمیل نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور هەناردە كردووەو (2) ملیۆن و (991) هەزار (60) بەرمیلی لە كێڵگەكانی باكوور لە پارێزگای كەركوك لە بەندەری جەیهان هەناردە كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color