گرنگ

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی لە داواکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات


 
نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی لە داواکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات
بوار: هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە داواکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان بكەن.
نێچیرڤان بارزانی لەمیانی تویتێك لەئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: سوپاسی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم بۆ درێژکردنەوەی كارەكانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق.
هەروەها نووسی: پێشوازی‌و پشتیوانی لەداواكەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەم بۆ ئەوەی بەغداو هەولێر گفتوگۆیەکی ڕێکوپێک بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوانیان بەپێی دەستووری عێراق.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی هەینی 27ی ئایار دەنگیدا لەسەر درێژكردنەوەی كارەكانی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق، ئەوەش بۆ هاوكاری بەغدا لە بوارە جیاوازەكان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color