گرنگ

یەكێتی بە بەستنی دیدارێكی گشتی خۆی "نوێدەكاتەوە"


 
یەكێتی بە بەستنی دیدارێكی گشتی خۆی "نوێدەكاتەوە"
بوار: سلێمانی
دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، كە حیزبەكە بە هۆكارێكی گرنگ بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لەدامەزراوە و ئۆرگانەكانی خۆی و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتەكانی ناویدەبات.
میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا كۆنفرانسی دیداری یەكێتی لە دهۆك، هەولێر، كەركوك، گەرمیان، هەڵەبجە و شارەزوور، ڕاپەرین، بەغداد، خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیاز و ڕەخنەكانی ئەندام و كادر و لایەنگرانی یەكێتی بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمرۆ شەممە 28 ئایار دیداری گشتی ئەو حزبە لە سلێمانی ڕێكبخرێت.
میدیاكە بڵاویشیكردەوە، كە دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حیزبییەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان و دەڵێت.
میدیای یەكێتی باسی لەوەش كردووە، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرئەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر، كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان بێجیاوازی، فەراهەمبكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color