گرنگ

بڕیاری 2576ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ چاودێری هەڵبژاردن چییە؟

2022-05-29

 
بڕیاری 2576ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ چاودێری هەڵبژاردن چییە؟
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایش
چارەنووسی لایەنەكانی نزیك لە ئێران چی دەبێت؟
بوار، تایبەت
رۆژی 26ی ئایار، کۆبونەوەی بەشێکی سەرکردەی حزبەکانی کوردستان و جەنین پلاستخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەچوو.
بەقسەی سەرچاوەیەك بۆ بوار، پلاستخارد دوو ئامانجی هەبووە، ئامانجی یەكەم، لایەنەكان بە كۆدەنگی لەسەر وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكبكەون، كە ماوەكەی لە شەش مانگی داهاتوو تێپەڕ نەكات.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، ئامانجی دووەم هەموو لایەنەكان لەسەر پڕۆژە پێشنیازێك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكبكەون، بۆ ئەوەش داوای پێشنیازی لایەنەكان لەو بارەوە کردووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان دەیەوێت هاوشێوەی عێراق فشار لەسەر لایەنەكانی هەرێمیش دروست بكات، بۆ ئەوەی هەموویان رازی بن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكۆتایی ئەمساڵدا.
هاوكات بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، دوای كۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر لەگەڵ سەركردە لایەنە سیاسییەكان، بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دۆخی عێراق بكات‌و لە كۆبوونەوەكەش باسی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی هەولێر دەكرێت.
ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاساسایشی نێودەوڵەتی درێژكردنەوەی بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجوومەكە، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی عێراق.
بڕیاری ژمارە 2576ی ئەنجوومەنی ئایایشی چییەو چ كاریگەرییەكی هەیە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە ئەگەر زۆرە لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
لە 27ی ئایاری 2021، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری – 2576- ماوەی ساڵێكی دیكەی بۆ ئەركەكانی نێردەی نێودەوڵەتی بۆ هاریكاریی عێراق -یونامی- درێژكردەوە.
بەپێی ئەم بریارە، نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت تیمێكی چاودێری بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ئامادە بكات، ئەم تیمە دەبێت فەرمانبەری بەهێز و زیاتر لە خۆی بگرێت، زۆر بە راشكاوی پێش بەرواری دیاریكراوی هەڵبژاردنەكان، دەبێت رابگەیەندرێت بۆ ئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردندا لە زۆربەی هەرە زۆری جوگرافیای عێراقدا چاودێریی پرۆسەی دەنگدان بكەن و هاوكاری بۆ هەڵبژاردنەكان بگەیننە دەنگدەرانی عێراقی.
دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان پێویستە راپۆرتێك سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە پێشكەشی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت، سەبارەت بە بەشداری پێكردنی ئەو چاودێرە نێودەوڵەتی و هەرێمییانەش كە لەسەر داوای حكومەتی عێراق بانگهێشت دەكرێن، بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، كە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو چاودێرانەش بكرێت و هاوكاریی لۆجیستی و ئەمنییان پێشكەش بكرێت.
بڕیارەكە داوا لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات لەبەر رۆشنایی ئەو راپۆرتەی لە یۆنامی لە ناو عێراقەوە بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووكانی بەرز كردووەتەوە، راپۆرتێكی پوختە پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكات و، دەبێت ئەم راپۆرتە لەماوەی كەمتر لە 30 رۆژی دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرابێت.
دوای زانینی ناوەڕۆكی پڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش گرنگە بزانین، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چۆن دەبێت‌و چ لایەنێك سوودی لێدەبینێت‌و چ لایەنێكیش زیانمەندی یەكەم دەبێت.
بەچاوخشاندنێک بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لەمانگی 10ی ساڵی 2021 بەرێوەچوو، بەڕوونی دەردەكەوێت، لایەنەكانی نزیك لە ئێران، كە یەكێتی نیشتمانی‌و كۆمەڵی ئیسلامین لە هەرێم زیانمەندی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوون.
بەو پێیەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیانمەندی یەكەم لایەنەكانی نزیك لە ئێران بوون، ئەوەش بەهۆی ئەو چاودێری‌و سەرپەرشتیكردنەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنەكە.
هاوكات بەر بەچاوخشانەوەیەك بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەژێر سەرپەرشتی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان، پارتی دیموكرات‌و چەند لایەنێكی تری وەك نەوەی نوێ‌‌و یەكگرتووی ئیسلامی گەورەترین سوودمەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color