گرنگ

ئێران، ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە


 
ئێران، ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە
بوار، تایبەت
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوی زێی بچووکی گرتەوەو بەو هۆیەوە کێشەی کەم ئاوی لەسنوری قەزای پشدەر دروست بوو.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەدیوی ئێرانەوە پڕۆژەی ئاوی خاس، کە ئاوی خواردنەوەی بەشێکی زۆر دانیشتوانی قەزای پشدەری لێ دابیندەکرێت ئاستی ئاوەکەی یەکجار کەمیکرد.
ساڵانە کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی بوونی بەنداوی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە، بەم هۆیەشەوە دانیشتووانی قەزای پشدەر ڕووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی دەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، وەک چارەسەرێکی خێرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووک، تیمی پڕۆژەی ئاوی خاس لەماوەی چوار ڕۆژدا لەڕێگەی هێنانی بەردەوە لە چیای ئاسۆس، توانرا ئاستی ئاوی پڕۆژەی خاس لەسەر زێی بچووک بەرزبکرێتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی کێشەی کەمئاوی لەو قەزایە چارەسەر بکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color