گرنگ

پاریس نێوەنگیری هەولێر و بەغداد دەكات


 
پاریس نێوەنگیری هەولێر و بەغداد دەكات
فەڕەنسا ترسی لە پێكدادانی سەربازی هەیە
بوار: تایبەت
فەڕەنسا دەستی بە هەوڵێكی نێوەنگیری لەنێوان هەولێرو بەغداد كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نایەوێت یەكلاكردنەوەی ئەو كێشانە بگاتە پێكدادانی سەربازی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساو مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات‌و سەردانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بۆ پاریس، پەیوەندی بەو هەوڵە نێوەنگیرییەوە هەیە.
ماكرۆن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی داوای كردووە، هانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدات، لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر دۆسییەی نەوت بكات.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، چوونی وەزیری نەوتی عێراق بۆ فەرەنساش هەر پەیوەندی بەو دۆسییەوە هەبووەو لە پاریس بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لە ئیحسان عەبدولجەبار كردووە، كە رێگە نەدات بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەی نەوتی هەرێم، پەنا بۆ رێگای سەربازی بەرێت، چونكە ئەوە كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color