گرنگ

حكومەتی هەرێم مامەڵە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ناكات


 
حكومەتی هەرێم مامەڵە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ناكات
كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی بەغداد نابن
بوار، تایبەت
كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان رەتیدەكەنەوە وەڵامی نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بدەنەوە، هەرێمیش نایەوێ مامەڵە لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێستا عێراق بكات.
بەپێی زانیارییەكانی بوار نیوز، دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە 8ی ئایاری 2022 نوسراوێكی لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئاڕاستەی كۆمپانیا نەوتییەكانی عێراق كرد لە ئێستادا ئەو كۆمپاپانیا نەوتیانە ئامادەنین وەڵامی ئەو نوسراوە بدەنەوە.
هۆكاری وەڵامنەدانەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان نایانەوێ گرێبەست لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەن بەو پێیەی بڕی قازانج بەپێی گرێبەستە نەوتییەكانی عێراق بەراورد بە هەرێمی كوردستان زۆركەمە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی و پابەندی خۆیان داوەتە ئەو كۆمپانیا نەوتیانەو داوایان كردووە هیچ كۆمپانیایەك وەڵامی بەغدا نەداوەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، بەهۆی هەڵوێست و سیاسەتەكانی ئێستای وەزیری نەوتی عێراق حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای گفتووگۆی لەگەڵ وەزیری نەوت داخستووەو تاوەكو پێكهێنانی كابینەی نوێ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی نەوت ناكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color