گرنگ

توركیا گەورەترین بنكەی سەربازی لە بەعشیقە دادەمەزرێنێت


 
توركیا گەورەترین بنكەی سەربازی لە بەعشیقە دادەمەزرێنێت
بوار: تایبەت
سوپای توركیا بەنیازە بنكەی سەربازی بەعشیقە لە نزیك موسڵ گەورە بكات‌و ئامانجیش لەو هەنگاوەی كۆنتڕۆڵكردنی شنگالە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەمنی بۆ بوار، ماوەیەكە سوپای توركیا دەستی بە فراوانكردنی بنكەی سەربازی بەعشیقە كردووەو ژمارەیەكی زۆر چەك‌و تەقەمەنی‌و ئامێری سەربازی رەوانەی ئەو بنكە سەربازییە كردووە.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، ئامانجی توركیا لەم هەنگاوەی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چەند ناوچەیەكی شنگالە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی هێزەكانی سەر بەقەندیلیان تێدا جێگیرە، لەوانەش چیای شنگال.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color