گرنگ

دوو لەسەر سێی خەڵكی جیهان بەرگرییان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دروست بووە


 
دوو لەسەر سێی خەڵكی جیهان بەرگرییان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دروست بووە
بوار:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان، بەرگرییان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دروست بووە.
رێكخراوەكە لەسەر بنەمای توێژینەوەیەك، كە لەلایەن WHO ئەنجامدراوە، گەیشتووە بەوەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، یان پەتاكەیان گرتووەو بەخۆیان نەزانیوە، بەوەش بەرگرییان بۆ دروست بووە.
راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، لە مانگی دوو تا مانگی 10ی 2021 بەرزترین رێژەی تووشبوون لە جیهان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبووە، كە لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 67٪.
ڕاپۆرتەکەی WHO جەختیكردووەتەوە، كە خەڵكی جیهان بە گشتی ئێستا بەرگرییان بۆ كۆرۆنا دروست بووەو بەوەش رێژەی تووشبوون لە وڵاتان كەمبووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color