گرنگ

توركیا سێ‌ هەزار سەرباز، لە بنكەی سەربازی كانی ماسی لە هەرێم جێگیر دەكات


 
توركیا سێ‌ هەزار سەرباز، لە بنكەی سەربازی كانی ماسی لە هەرێم جێگیر دەكات
بوار، تایبەت
سوپای توركیا سێ‌ هەزار سەربازی لە بنكەی سەربازی كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك لەهەرێمی كوردستان جێگیركردووە.
بەقسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بوار قسەی کردووە، دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێك بەدواداچوونیان بۆ بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە خاكی هەرێم‌و ناوچەكانی تری عێراق كردووە، بۆیان دەركەوتووە تەنیا لە بنكەی سەربازی كانی ماسی، سێ‌ هەزار سەربازی سوپای توركیا هەیە.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، بنكەی سەربازی كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك گەورەترین بنكەی سەربازی سوپای توركیایە لە خاكی هەرێم‌و لێیەوە هەموو جموجوڵێكی سەربازی بە ئاراستەكردنی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانیش ئەنجامدەدرێت.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، پەرلەمانتارەكان تەواوی بە دواداچوونەكانیان كردووەتە راپۆرتێك، كە زانیاری وردی تێدایە لەبارەی بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیاو جموجوڵەكانیان ‌و بڕیارە راپۆرتەكە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرزبكرێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color