گرنگ

ئەمریكا هێزی نوێی سەربازی لە نزیك هەولێر جێگیر دەكات


 
ئەمریكا هێزی نوێی سەربازی لە نزیك هەولێر جێگیر دەكات
بوار: هەولێر
ئەمریكا هێزی نوێی سەربازی لە بنکەی سەربازی هەریـر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێـر جێگیركردووە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەو هێزە نوێیەی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان و لەڕێگای دەروازەی سنووری پێشخاپوورەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە بنکەی ئاسمانیی هەریر جێگیركراون.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، هێزەکە نزیکەی 15 هامەری سەربازی بوون و لەڕێی فڕۆکەوە چاودێری كراون، تا ئەو كاتەی لە بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا لە هەریر جێگیربوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color