گرنگ

پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک دەرەنجامی هاوپەیمانی سێقۆڵییە


 
کاروان یاروەیس:
پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک دەرەنجامی هاوپەیمانی سێقۆڵییە، کەچی هەشت تریلیۆن دینار بۆ بوژانەوەی پارێزگاکان تەرخان کراوە، بەڵام یەک دینار بۆ هەرێم نانێردرێت
بوار، بەغدا
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت ”پرۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک دەرئەنجامی هاوپەیمانی سێیقۆڵیە و هیج بڕە پارەیەکی تەرخانکراوی بۆ کوردستان تێدانیە، لەو بڕەی تەرخانکراوە بۆ بوژانەوەی پارێزگاکان (تنمیە اقالیم) کە هەشت ترلیۆن دینارە هیج پارەیەکی بۆ پارێزگاکانی هەرێم دیاری نەکراوە”.
کاروان یاروەیس ئەوەشی وت ”بەپێی دەستور، گەلی کوردستان بەشێکە لە گەلانی عێراق. پارەی تەرخانکراو بۆ ئەم پرۆژە یاسایە لەپارەی سیادی عێراقە، هیچ رەوا نیە گەلی کوردستان ببێتە قوربانی ناکۆکیەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color