گرنگ

دۆخی نێوان هەرێم و بەغدا لە لێواری تەقینەوەدایە

2022-06-09

 
دۆخی نێوان هەرێم و بەغدا لە لێواری تەقینەوەدایە
وڵاتانی بیانی، هاوشێوەی کاتی ڕیفراندۆم پشت لە هەرێم دەکەن
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست بوار کەوتووە، لە کۆبونەوەی ڕۆژی پێنجی حوزەیرانی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆ لەبارەی کێشەو گرفتەکانی هەرێم و بەغدا کراوەو بەپێی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، دۆخی نێوان هەرێم و بەغدا لە لێواری تەقینەوەدایە و تا ئێستا هیچ وڵاتێک ئامادە نەبووە نێوەندگیری لە نێوان هەولێرو بەغدا بکات، بەڵکو نوێنەری وڵاتانی بیانی هۆشداری توندییان بەهەرێم داوە لە تێکچوونی دۆخەکەو ئەوەشیان بەبەرپرسانی هەرێم ڕاگەیاندووە کە پێشتریش هۆشداریمان پێتان داوە، بەڵام هیچ چاکسازییەکی ڕیشەییتان ئەنجام نەداوەو نەتان توانیوە نە لەسەر ئاستی ناوخۆ نە لەگەڵ حکومەتی عێڕاق کێشەکانتان چارەسەر بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ترسیان لەوە هەبووە، حکومەتی عێڕاق بەپشتیوانی وڵاتانی ئیقلیمی بەشێک لە هەڕەشەکانیان بکەن بە کردار.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color