كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم سكاڵا له‌سه‌ر به‌غدا تۆمار ده‌كه‌ن
كۆمپانیا بیانییه‌كان له برى جێهیشتنى هه‌رێم داواى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن
بوار، تایبه‌ت
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى زیادبوونى فشاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بۆ پابه‌ندبوونى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له له‌نده‌ن كۆوبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ تۆماركردنى سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وت و حكومه‌تى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، بیانووى ئەو كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورى عێراق و یاسای نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى نه‌وتیان ئه‌نجامداوه ئه‌وكات هیچ ماددەیه‌كى ده‌ستوورى و یاسایى و بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى نه‌بووه كه ئه‌و گرێبه‌ستانه ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
بوار زانیویه‌تى، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌یوه‌ندى به به‌غدا بكه‌ن به‌و پێیه‌ى شیوازى گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا جیاوازه گرێبه‌سته‌كه‌ى هه‌رێم هاوبه‌شى و شه‌راكه‌تى تێدایه، به‌ڵام شێوازى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شێوه‌ى خزمه‌تگوزارییه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه رازیده‌بن كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنێتەوه كه ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌وان شێوازى گرێبه‌سته‌كانیان درێژخایه‌نه و له هه‌مانكاتیشدا پاره‌یه‌كى زۆریان له بوارى گه‌ڕان و ده‌رهێنان خه‌رجكردووه.
بوار زانیویه‌تى، پێده‌چێت سكاڵاى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم به‌غدا رووبه‌رووى گرفت بكاته‌وه به‌و پێیه‌ى ئه‌وان داواى قه‌ڕه‌بووى زۆر ده‌كه‌ن.