به‌غدا، بڕیار له‌سه‌ر ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم ده‌دات
دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى وابڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى سكاڵایه‌ك له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیاره‌كه كۆببێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى ئه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى به‌غدایان كردبوو، پێیانراگه‌یاندرابوو كه دادگاى فیدڕاڵى عێراق رۆژى یه‌كشه‌ممه 12ى حوزه‌یران له‌باره‌ى به‌رده‌وام بوونى 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌دات.
بوار زانیویه‌تى، شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زانیاریان پێدراوه كه ئه‌گه‌رى زۆره ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فێدڕاڵى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت و لایه‌نى سكاڵاكار كه‌یسه‌كه بباته‌وه و ئه‌و 200 ملیاره‌ى كه مانگانه ده‌درێته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ببڕدرێت.
بوار زانیویه‌تى، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا تووشى بێ‌ئومێدى زۆربوون سه‌باره‌ت بە گفتووگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌و پێیه‌ى فشاره‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆسه‌ر هه‌رێم زۆر زیادیكردووه و به‌غدا داواكارى زۆرى هه‌یه به تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ى 15ى شوباتى دادگاى فیدڕاڵى له باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم.