فوئاد حوسێن:
ئێران بەڵگەی کۆنکرێتی نیە لەسەر هەبونی مۆساد لە هەولێر
"داوامان کردووە ئێران، جارێکیتر ئەو کارە دووبارە نەکاتەوە"
بوار، بەغدا
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند، کە ئێران بەڵگەی کۆنکرێتی پێشکەشی ئەوان نەکردووە کە ئەو شوێنەی لە هەولێر ئامانجیان گرتووە "موساد" بێت.
فوئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، "چووینە تاران بۆ بینینی ئەو بەڵگە بەرجەستانەی کە دەیانگوت هەیانە سەبارەت بەو شوێنەی کە لە هەولێر کراوەتە ئامانج".
وەزیری دەرەوە، ئاماژهی بهوهشكرد، "لەگەڵ لایەنە جیاوازەكانی دیپلۆماسی و ئەمنی گفتوگۆی درێژخایەنمان كرد، هەروەها لە لایەنی ئێرانەوە قسە دەكرا كە ئەو شوێنەی كە كراوەتە ئامانج لەلایەن موسادی ئیسرائیلەوە بەكاردەهێنرێت، بەڵام لەڕاستیدا هیچ بەڵگەیەكمان نەبینی".
ئاماژهی بهوهشدا كه "داوامان له لایهنی ئێران كردووه كاره هاوبهشهكانمان لهم بوارهدا بەردەوام بێت و ئهم بابهته دووباره نهكهنهوه".