گرنگ

توركیا مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى ده‌داته‌ وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان


 
توركیا مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى ده‌داته‌ وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
بوار، تایبه‌ت
به‌ فه‌رمانى سه‌رۆككۆمارى توركیا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ توركیا مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى ده‌داته‌ وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، سه‌رۆككۆمارى توركیا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا وه‌ك حاڵه‌تێكى استثناء مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى (ئیقامه‌) ده‌ده‌نه‌ ئایدن مه‌عروف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌ى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، مافى پێدانى پاسه‌پۆرت و كارتى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى به‌ وه‌زیره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن توركیا به‌پێى ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان وه‌ك حاڵه‌تێكى تایبه‌ت (استثناء) دراوه‌ كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك و حكومه‌تى توركیا ئه‌و كاره‌ بكات.
وه‌رگرتنى ئیقامه‌ى وڵاتى توركیا به‌پێى یاساكان چه‌ند مه‌رجێكى دیاریكراو ده‌بێت یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و كڕینى شوقه‌ و خانوو و باڵه‌خانه‌ى بازرگانییه‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color