گرنگ

سەدر بارزانی دەستكراوە دەكات


 
سەدر بارزانی دەستكراوە دەكات
رێککەوتنی سەدر و بارزانی بەرەو پوکانەوە
بوار، بەغدا
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی دەستكراوە كردووە، بەوەی ئازادە چ هەڵوێستێكیان لەبارەی دۆخی عێراق دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دواین پەیوەندی تەلەفۆنی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لەگەڵ مەسعود بارزانی، باس لە هەڵوێستی پارتی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق كراوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەدر جەختیكردووەتەوە، كە سوورە لەسەر هەڵوێستەكانی‌و نایەوێت لەگەڵ لایەنە شیعەكان حكومەت پێكبهێنێت، تا داواكاری‌و خواستەكانی جێگیر نەبێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، سەدر باسی لەوەش كردووە، كە پارتی ئازادە لەوەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی دەمێنێتەوە، یان دەچێتە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی تر بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color