گرنگ

ئیسڕائیل کڕیاری نەوتی هەریم


 
ئیسڕائیل کڕیاری نەوتی هەریم
لە مانگی ئایار 687 هەزار بەرمیل نەوتی لە هەرێم كڕیوە
بوار: هەولێر
هەرێمی كوردستان لە مانگی ئایاری رابردوو پانزە ملیۆن و چوار سەد هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووەو لەو بڕەش 687 هەزار بەرمیلی بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ بوار باسی لەوەکرد، ئەگەر بە رێژەیی وەربگرین لە مانگی ئایاری رابردوو رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە كراوە.
وتیشی، ئیتاڵیا لە كڕینی نەوتی هەرێم پلەی یەكەمی هەیەو لەو مانگەدا 5.1 ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێمی كڕیوە، لەدوای ئەویش یۆنان دێت بە كڕینی 3.6 ملیۆن بەرمیل و پلەی سێیەمیش توركیا دێت، كە 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەرێم كڕیوە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئیسرائیلیش لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە لەو مانگەدا نەوتی كڕیوەو رێژەی كڕینەكەش گەیشتووە 687 هەزار بەرمیل.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color