گرنگ

سەدر؛ سیاسی تویت و بایاننامە


 
سەدر؛ سیاسی تویت و بایاننامە
سەركردەی هەڵوێستە دژ بە یەكەكان
کوتلەی سەدری، کوتلەی شەقام
بوار، بەغداد
بە بەیاننامە لەگەڵ خۆپیشاندەرانەو پشتگیرییان دەكات، بەكردەوەش رووبەڕوویان دەبێتەوەو تەنانەت هێزیان بۆ دەجوڵێنێت بۆ ئەوەی سەركوتیان بكات.
هەمیشە موقتەدا سەدر خۆی وەك نیشتیمانپەروەرێك وێنا دەكات‌و بوونی ئێران و نفوزی ئەمریكا لەعێراق رەتدەكاتەوە، بەڵام ئەوەی لەراستیدا روودەدات پێچەوانەی ئەو وێنا كردنەیەو هەمیشە لە پشتەوەی هەڵوێستەكانی رووداوی تر دەگوزەرێت.
لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری ٢٠١٨، عێراقییەكان پێشبینی سەركەوتنە لەناكاوەكەی سەدریان دەكرد، كە تێیدا كوتلەكەی سەدر “سائرون” پێشڕەوی هەڵبژاردنەكانی دەكردو تاڕادەیەكیش هیوایان هەبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ دەنگی خەڵك بێت.
بەڵام شەقامی عێراقی هیچ سودێكی لەو كوتلە پەرلەمانییە نەبینی، كە هەڵوێستەكانی لەنێوان دڵسۆزی بۆ میلیشیاكانی ئێران‌و خۆپیشاندەرانی عێراق هەڵبەز و دابەزی دەكرد، تەنانەت تا ئێران قایل نەبووایە نەیدەتوانی بڕیاربدات ئەوەش كاری حكومەتی دوادەخست.
ئێستاش کە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە، دەیەوێت بەبێ‌ لایەنە شیعەكان حكومەت پێكبهێنێت، بەڵام لەمەشدا تەنیا نمایشی سیاسی دەكات‌و دەیەوێت لە نەیارە لەمێژینەكەی بدات، كە ئەویش نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە.
ئەو حیزبانەی سەدر بەگەندەڵ ناویان دەبات، پێشتر هاوپەیمانی لەگەڵیان هەبووە.
هەمیشە موقتەدا سەدر بە پیاوی هەڵوێستە جیاوازو دژ بەیەكەكانی ناو دەبرێت‌و چاودێرانیش جەخت دەكەنەوە، هەڵوێستی ئەم دواییەشی كاتییەو وەك چۆن لە كشانەوەی لە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 2021 پاشگەز بووەوە، لەمەش پاشگەز دەبێتەوەو بەشداری حكومەتی نوێ‌ دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color