گرنگ

سەدر كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بە پەرلەمانتارەكانی دەكات


 
سەدر كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بە پەرلەمانتارەكانی دەكات
بوار: نەجەف
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر پەیامێكی ئاراستەی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی رەوتەكەی كردووە، بچنە نەجەف، ئەوەش بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بە پەلە.
بەپێی میدیای عێراقی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر ئەمڕۆ چوار شەممە 14ی حوزەیران دەچنە نەجەف‌و لە ماڵەكەی سەدر لە حەنانە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆكی رەوتەكەیان دەكەن.
هەر بەپێی میدیای عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم سەركردەكانی رەوتی سەدر بەشداریش دەكەن‌و رەنگە لە دوای كۆبوونەوەكە بڕیاری نوێ‌ لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بدەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color