گرنگ

دواین هۆشداری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم


 
دواین هۆشداری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم
بوار: بەغدا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دواین هۆشداریداوە بەو كۆمپانیا نەوتییانەی لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن‌و داوای لێكردوون، كە له‌ماوه‌ی سێ مانگدا كۆتایی به‌كارو گرێبه‌سته‌كانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بهێنن.
هۆشدارییەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەرێگەی نووسراوێك بووە، كە ئاراستەی سەرجەم كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووەو هەڕەشەی ئەوەشی كردووە، كە ئەگەر پابەند نەبن، سەرجەمیان دەخرێنە لیستی رەشی بەغداوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە نووسراوەكەی ئاماژەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە 15ی شوبات كردووەو جەختیكردووەتەوە، كاركردنی ئەو كۆمپانیانە و گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
وەزارەتی نەوتی عێراق داواشی لە كۆمپانیاكان كردووە، كە دەبێت بەڵێننامە پڕبكەنەوەو چیتر گرێبه‌ستی نوێ‌ نه‌كه‌ن‌و كارنه‌كه‌ن‌و پڕۆژه‌ ئه‌نجامنه‌ده‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color