گرنگ

شاسوار عەبدولواحید، ڕێگە نادات میدیاکانی نەوەی نوێ باس لە نەخۆش کەوتنی کازم فاروق بکەن


 
شاسوار عەبدولواحید، ڕێگە نادات میدیاکانی نەوەی نوێ باس لە نەخۆش کەوتنی کازم فاروق بکەن
بوار، تایبەت
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵی ناجێگیری دۆخی تەندروستی کازم فاروق، سەرۆکی پێشووی فڕاکسیۆنی نەوەی بڵاوکرایەوە، هیچ کام لە دەزگا میدییایەکانی نەوەی نوێ هەواڵەکەیان بڵاونەکردەوە.
کەس و کاری کازم فاروق، لەڕاگەیاندراوێکدا ئەوەیان ڕوونکردەوە کە پشکنینە پزیشکییەکان و راپۆرتە فەڕمییە پزیشکیەکان لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕوان نەکراو دەکەن کە بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی د.کازم.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، کەس و کاری کازم فاروق، هەڕەشەیان لە شاسوار عەبدولواحید کردووەو ناوبراویان بەهۆکاری نەخۆش کەوتنی کازم فاروق زانیووە.
بوار زانیویەتی کەس و کاری کازم فاروق، چاوەڕێی جێگیربوونی دۆخی تەندروستی ناوبراو دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بۆچونی کازم فاروقیش وەربگرن بۆ ئەوەی داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار بکەن و بەڵگەکامی بەردەستیشیان پێشکەش بەدادگا بکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color