گرنگ

داوای كشانەوە لە بەرهەم ساڵح دەكرێت


 
داوای كشانەوە لە بەرهەم ساڵح دەكرێت
بافڵ تاڵەبانی، رازییە بە كشانەوەی بەرهەم ساڵح‌و هادی عامری، سەرپەرشتی هەوڵەكە دەكات
بوار، بەغدا
دەست بە هەوڵێك كراوە، بۆ ئەوەی باوەڕ بە بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بهێنرێت لە كاندیدبوون بكشێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، هەوڵەكە بە رەزامەندی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی کوردستان دەستیپێكراوەو هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح جێبەجێیدەكات، ئەوەش لە پێناوی ئەوەی كێشەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر ئەو پۆستە كۆتایی پێبێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆ ئەو مەبەستە رۆژی دووشەممە 13 حوزەیران هادی عامری لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە شاری بەغدا كۆبوونەوەی كردووە، كۆبوونەوەكەش تایبەت بووە بە پرسی كشانەوەی بەرهەم ساڵح لەكاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت پارتی‌و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەون، چونكە ئەوە بە كردنەوەی دەرگایەك دەبینن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color