گرنگ

دەیان کەس بەپشتگیری پارتی و یەکێتی، دوو موچەیان لەحکومەتی هەرێم وەرگرتووە


 
دەیان کەس بەپشتگیری پارتی و یەکێتی، دوو موچەیان لەحکومەتی هەرێم وەرگرتووە
بوار، هەولێر
بەپێی راپۆرتی سێیەمی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان، 10819 كەس دوو موچەیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، كە لەو ژمارەیە 4189 كەسیان بە نایاسایی دوو موچەیان وەرگرتووە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەوانەی خانەنشین بوون‌و دوو موچەیان وەرگرتووە، ژمارەیان 5909 كەس بوون‌و لەو ژمارەیەش 1973 كەسیان نایاسایی بوون، هەروەها دوو موچەیی فەرمانبەری خانەنشین ژمارەیان 3978 كەس بوون‌و لەو رێژەیەش 1849 كەسیان بە نایاسایی دوو موچەیان هەبووە.
لەراپۆرتەكە باسی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەش كراوە، كە دوو موچەیان وەرگتووەو ژمارەیان 932 فەرمانبەر بووەو لەو رێژەیەش 367 كەسیان نایاسایی بوون‌و بەهۆی بڕینی موچەو ئەوانەش، كە بەنایاسایی موچەیان وەرگرتووە، بڕی 1.253.626.591 دینار بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color