مەرگی هاوپەیمانی سێ قۆڵی رادەگەیندرێت
سوننەو پارتی خۆیان یەكلادەكەنەوە
بوار، بەغدا
بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی هاوپەیمانی سێ قۆڵی، شاندێكی هاوپەیمانی سیادەی سوونەكان سەردانی هەولێر دەكەنو كۆبوونەوە لەگەڵ شاندێكی پارتی ئەنجامدەدەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، شاندێكی هاوپەیمانی سیادەی سوننەكان سەردانی هەولێر دەكەنو لەگەڵ شاندی پارتی دیموكرات كۆدەبنەوە.
كۆبوونەوەی شاندەكەی سیادەی سوننەو پارتی بۆ یەكلاكردنەوەی هەڵوێستیانە لەبارەی چارەنووسی هاوپەیمانی سێ قۆڵی، ئەوەش دوای بڕیاری كشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق.
وابڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی بەشداری كۆبوونەوەكەی شاندەكەی سیادەو پارتی بكاتو بە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی رابگەیەنن.