گرنگ

بارزانی داوای دڵنیایی لە لایەنە شیعەكان دەكات


 
بارزانی داوای دڵنیایی لە لایەنە شیعەكان دەكات
"هێرشی درۆنەكان بۆ سەر هەولێر راگرن"
بوار، بەغدا
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەرجی دڵنیایی لە لایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێرانی دەوێت، ئامادەیە لەگەڵیان بچێتە گفتوگۆوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات، تائێستا ئامادەنییە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە شیعەكانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بكات، هەر ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەو سەردانەی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەولێر هەڵبوەشێتەوە.
مەسعود بارزانی باسی لەوە كردووە، كە ناكرێت لایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێران موشەك‌و درۆن ئاراستەی هەولێر بكەن، لەولاشەوە داوای گفتوگۆو رێككەوتن لە پارتی دیموكرات بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە مەسعود بارزانی جەختی لەوە كردووەتەوە، تا دڵنیایی لە لایەنە شیعەكان لەبارەی هەرێمی كوردستان ‌و چارەسەری كێشەكان وەرنەگرێت، ناچێتە گفتوگۆو رێككەوتن لەگەڵیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color