گرنگ

باڵە جیاوازەکانی ناو یەکێتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی لەدژی بنەماڵەی تاڵەبانی بەکاردەهێنن


 
باڵە جیاوازەکانی ناو یەکێتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی لەدژی بنەماڵەی تاڵەبانی بەکاردەهێنن
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار لەماوەی مانگی ڕابردودا، بافڵ تاڵەبانی چەندینجار هەوڵیداوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕێکبخرێت بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆکی لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەڵبژاردنی ناوبراو بەسەرۆکی یەکێتی، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بێ ئەنجام بوون.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەیتوانیوە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی سەرکردایەتی مسۆگەر بکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بافڵ تاڵەبانی ترسی هەیە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، تەواوی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆکی بدەن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە باڵە جیاوازەکانی ناو یەکێتی نایانەوێت کێشەی هاوسەرۆکی لەناو یەکێتی کۆتایی بێت، بەڵکو دەیانەوێت ئەم کێشەیە بەهەڵواسراوی بمێنێتەوەو هەر کاتێک بیانەوێت، سیستەمی هاوسەرۆکی لە دژی بافڵ تاڵەبانی بەکاربهێنن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color