گرنگ

هاوپەیمانان، هەوڵی یەكخستنی دەزگای پاراستن‌و زانیاری پارتی‌و یەكێتی دەدەن


 
هاوپەیمانان، هەوڵی یەكخستنی دەزگای پاراستن‌و زانیاری پارتی‌و یەكێتی دەدەن
بوار، تایبەت
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا هەوڵی یەكخستنی دەزگای پاراستن‌و زانیاری پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی دەدەن، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی زانیاری زانیاری هەواڵگری لەهەرێم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، هاوپەیمانان‌و ئەمریكییەكان، پێشنیازی ئەوەیان بۆ پارتی‌و یەكێتی كردووە، هەردوو دەزگای پاراستن‌و زانیاری یەك بخەن، بۆ ئەوەی دەزگایەكی هەواڵگری نیشتمانی دروست بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پێشنیازەكە بەشێوەیەك بووە، دەزگاكە راستەوخۆ سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بێت‌و لەلایەن كەسی شارەزاو لێهاتوو، بەتایبەتی ئەوانەی ئەزموونیان هەیە، سەرپەرشتی بكرێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە پارتی بە پێشنیازەكەی هاوپەیمانان رازییە، بەڵام یەكێتی نیشتمانی ترسی هەیەو تائێستا بە پێشنیازەكە رازی نەبووە، هەرچەندە فشاری زۆر لەسەر ئەو حیزبە هەیە.
بوار زانیویەتی، ترسی یەكێتی لەوەیە، كە لەو رێگەیەوە دەزگای زانیاری حیزبەكەی بەتەواوی هەڵوەشێتەوەو پارتیش وەك دامودەزگاكانی تر دەست بەسەر ئەو دەزگا هەواڵگرییەش بگرێت، كە پێشنیازی دروستكردنی كراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color