گرنگ

دەوڵەتی یاسا داوای كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی پەرلەمانی عێراق بۆ دۆخی هەرێم دەكات


 
دەوڵەتی یاسا داوای كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی پەرلەمانی عێراق بۆ دۆخی هەرێم دەكات
بوار: بەغدا
عەتوان هەتوانی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، داوای كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، ئەوەش لەبارەی بەردەوامی بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەناو قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستان.
عەتوان عەتوانی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەناو قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستان دەبێت هەڵوێستمان هەبێت، بۆ ئەوەش كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان گرنگە.
سەرۆكی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەش كردووە، سوپای توركیا هیچ بیانوویەكی نییە بۆ بەردەوامی بۆردومانەكانی، بەتایبەتی ئەو بۆردومانەی، كە خەڵكی مەدەنی دەكاتە ئامانج‌و قوربانی.
ئەو باسی لەوەش كردووە، پێویستە لەسەر توركیا رێزی سەروەری خاكی عێراق‌و هاووڵاتییەكانی بگرێت‌و دەبێت پەرلەمان‌و حكومەتیش فشار لە ئەنقەرە بكەن، دەستبەرداری ئەو هێرشانە بێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color