گرنگ

عەلاوی هەڕەشەی بڕینی 200 ملیارەكەی هەرێم دەكات


 

عەلاوی هەڕەشەی بڕینی 200 ملیارەكەی هەرێم دەكات

بوار: بەغدا
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق جارێكی تر، هەڕەشەی بڕینی ئەو 200 ملیار دینارەی كرد، كە مانگانە وەك بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە رەوانەی هەولێر دەكرێت.
عەلی عەلاوی لەمیانی چاودێكەوتنێكی وتی: بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ڕێگە لەحکومەتی ناوەند دەگرێت، کە هیچ بڕە پارەیەك وەك بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
وەزیری دارایی عێراق وتیشی: پێشتر بەرێژەی 12٪ی بودجەی تەواوكاری بۆ هەرێمی كوردستان بە بڕی 200 ملیار دینار دەنێرا بۆ هەرێمی كوردستان، بەمەرجێک هەولێر داهاتی نەوتی خۆی لەکێڵگەکانی هەرێمەوە بنێرێت بۆ بەغدا، بەڵام لەڕاستیدا ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێنەکراوە.
ئەو باسی لەوەش كرد، وەك وەزیری دارایی یاسا جێبەجێدەكات‌و یاسا شكێنی ناكات، بەهۆی ئەوەی هەرێم پابەندی یاسای بودجەی گشتی عێراق نەبووەو بڕیاری دادگای فیدراڵیش هەیە، بۆیە ناتوانێت ئەو بەشە بودجە بۆ هەولێر بنێرێت، كە پێشتر بەپێی یاسای بودجەی 2021 نێدراوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color